له‌ ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوو پلەكانی گەرما چى به‌سه‌ردێت ؟

24/08/2019 - 16:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌ى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه‌ ، پله‌كانى گه‌رما له‌ شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رزدەبنه‌وه‌ ، پێشبینیشى كردووه‌ شارى كه‌ركوك به‌رزترین پله‌ى گه‌رمى تۆماربكات .
له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌ " له‌ ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوو پله‌كانى گه‌رما له‌ شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رزبوونه‌وه‌ به‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن " .
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ " سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ پێشبینى ده‌كرێت پله‌ى گه‌رمى له‌ شارى هه‌ولێر بگاته‌ (42) پله‌ى سه‌دى و له‌ شارى دهۆكیش پله‌ى گه‌رمى بگاته‌ (40) پله‌ " ، سه‌باره‌ت به‌ شاره‌كانى سلێمانى و كه‌ركوك ، پله‌كانى گه‌رما یه‌ك له‌ دواى یه‌ك (40) پله‌ و (42) پله‌ى سه‌دى ده‌بن " .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ پێشبینى كردووه‌ " رۆژى دوو شه‌ممه‌ پله‌كانى گه‌رما زیاتر به‌رزببنه‌وه‌ ، به‌رزترین پله‌ش له‌ شارى كه‌ركوك ده‌بێت و ، له‌و شاره‌ش پله‌ى گه‌رمى ده‌گاته‌ (45) پله‌ى سه‌دى " .