پارێزگاری سلێمانی: دەبێت بن دیوار و سەر دیوار نەهێڵین

25/08/2019 - 13:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت: بوونی موچە خۆری بن دیوار دەرفەتی كاری لە هەرێم كەمكردووەتەوە و زۆر جار خودی یاساكان دەرفەت لەبەردەم تاك دروست دەكەن .

 

هەڤال ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند : دەبێت (بەتاڵەی موقەنەع) نەهێڵین ، ئەو كەسانەی جێگەی ئیشكەریان گرتووە و ئیش ناكەن ، ئەوەی ناومان ناوە بن دیوار.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە بن دیوارەكانیش خراپتر سەر دیوارەكانن ، ئەوانەی لە یەك كاتدا چەند موچەیەك وەردەگرن ، ئەوانەی هیچ بەرهەم و بەخششێكیان نیە ، بەڵام پارەیەكی زۆر وەردەگرن .

 

ئەوەشی خستەر,ِو: زۆر جار یاساكان رێگرن، خۆزگە یاسایەك لە عێراق و كوردستان دەبوو تۆ بە دەنگی خۆت بتوانیبوایە ئەو پۆستانە بگریت ، بەڵام ئەگەر تۆ لیستەكەت یەكەم نەبیت ، ناتوانیت پۆستی سەرۆكوەزیران وەربگریت ، وەزارەتە سیادییەكان بۆ تۆ نابن سەرۆكایەتی هەرێم بۆ تۆ نابێت .