له‌سه‌ر به‌رده‌وامى موچه‌ دڵنیایى به‌ موچه‌خۆرانى كوردستان ده‌درێت

25/08/2019 - 15:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكردووه‌ ، پێدانى موچه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تاكو كۆتایى ئه‌مساڵ (2019) به‌رده‌وام ده‌بێت .


سه‌فین دزه‌یى به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند :" تاكو كۆتایى ساڵى 2019 ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێردرێت " .


له‌ باره‌ى ساڵى داهاتووش به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ " بۆ ساڵى 2020 له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ئیتحادى گفتوگۆ و رێككه‌وتنی تر ئه‌نجام ده‌درێت " .