کەشناسی هەرێم بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە

25/08/2019 - 18:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


کەشناسی هەرێم بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە کە بەرزترین پلە لە خانەقین بووە و گەیشتوەتە ٥٠ پلە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، بەرزترین پلەی گەرمی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بۆئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ ٢٥ی ئابی‌ ٢٠١٩ بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لە خانه‌قین و ناوچه‌ی مه‌یدان به‌رزترین پله‌ تۆماركراوه‌ كه‌ خانه‌قین و ناوچه‌ی مه‌یدان به‌رزترین پله‌ تۆماركراوه‌ كه‌ ٥٠ پله‌ی‌ سه‌دی‌ بووه‌ و دوای ئه‌ویش دووزخورماتوو بووه‌ كه‌ ٤٧ پله‌ی‌ سه‌دیی تۆماركردوه‌".

راشیگەیاند: ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر ٤٤ پله‌، سلێمانی‌ ٤١ پله‌، هه‌ڵه‌بجه‌ ٤٤ و دهۆك ٤٢ و كه‌ركوك ٤٥ پله‌ی‌ سه‌دی‌ تۆماركراوه‌.

هاوکات نزمترین پلەی گەرماشی خستوەتە روو، کە له‌ حاجی‌ ئۆمه‌ران بووە و پله‌كانی گه‌رما نزمترینی تۆماركردووه‌ کە ٣٣ پله‌ی‌ سه‌دی‌ بووە.