به‌تۆمه‌تی سه‌ربڕینی هاوڵاتیه‌ك ئاسایشی هه‌ولێر كه‌سێكی ده‌ستگیركرد

02/09/2019 - 10:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئەوەی تەرمی هاوڵاتییەک لە کەمپی ئاوارەکانی ناحیەی دیبەگە بە سەربڕاوی دۆزرایەوە، ئاسایشی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت تۆمەتبارێکیان دەستگیکردووە کە سەر بە چەکدارانی داعشە.

لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر  بڵاوی كردۆته‌وه‌: به‌ره‌به‌یانی دوێنێ ڕووداوێكی كوشتن له‌كەمپی ئاواره‌كانی ناحیه‌ی دیبه‌گه‌ ڕوویدا، كه‌تیایدا هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی كه‌مپه‌كه‌ كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری قه‌زای شه‌رگاته‌، به‌سه‌ر بڕاوی دۆزرایه‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە: لەدوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە توانرا "یه‌كێكك له‌ تاوانباران کە له‌دایكبووی ٢٠٠٤ە و دانیشتووی كه‌مپه‌کەیە‌ ده‌ستگیر بكرێت.

ئاشكراشیكردوه‌: تۆمەتبارەکە دانی ناوه‌ به‌وه‌ی سه‌ر به‌ چەکدارانی داعشه‌ و له‌گه‌ڵ چوار کەسی دیکەدا لەسەر راسپاردەی داعش ئەو کارەیان کردووە.

روونیشیکردووەتەوە: تۆمەتبارەکە به‌مادده‌ی ٤ی تیرۆر به‌نده‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و به‌دواداچوونیش بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمەتبارانی دیکە به‌رده‌وامه‌.