هەڕەشەیان لێدەكرێت، كارمەندانی شارەوانی سلێمانی گردبونەوە

03/09/2019 - 11:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەیەك لە كارمەندانی بەشی‌ زیادەڕەوی‌ شارەوانی‌ سلێمانی گردبونەوەو ڕایانگەیاند: سەرباری‌ لێدان و تەقەكردن بەهۆی ڕاپەڕاندنی كارەكانیانەوە، لەلایەن دادگای‌ سلێمانیەوە دەستگیركراون.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 3-9-2019، ژمارەیەك لە كارمەندانی بەشی‌ زیادەڕەوی‌ شارەوانی‌ سلێمانی گردبونەوەو ڕایانگەیاند: لەكاتی ڕاپەڕاندنی كارەكانیان و لە گەڵ ئەوەی كارمەندەكانیان بە موچەیەكی كەم كار دەكەن، بەڵام ڕوبەڕوی هەڕەشەو تەقەلێكردن و گرتن دەبنەوە.


هەروەها ئەوەشیان خستەڕوو: دوێنێ تیمەكانی‌ زیادەڕەوی‌ شارەوانی سلێمانی سەردانی‌ سنوری‌ حاجیاواو قولەرەیسی‌ شاری‌ سلێمانیان كرد، هاوڵاتیەك خانویەكی‌ بەشێوەی‌ زیادەڕەزی دروستكردبوو، دواتر ئەو هاوڵاتیە چۆتە دادگاو سكاڵای‌ لەسەر كارمەندەكان تۆماركردوە، لەدادگا گوێیان لەو كەسە گرتوەو لەبەرامبەردا بەبڕیاری‌ دادوەرێكی‌ دادگای‌ سلێمانی‌، دوو كارمەندی‌ ئێمە دەستبەسەرو دەستگیركراون، لەكاتێكدا ئەو كارمەندانەی‌ ئێمە بەفەرمانی‌ دادوەر ئەوكارەیان كردوەو سەربەخۆ نەچون.


ئەو كارمەندانەی شارەوانی سلێمانی ووتیشیان: لەماوەی ڕابردوودا كە تاوەكو ئێستا بەردەوامە بەشێوەی‌ زیادەڕەوی خانوو ڤێلا دروستكراوەو بەهۆی ئەوەی پشتگیریان ناكرێت ناتوانن ڕوبەڕوی ئەو كەسانە ببنەوە.


كارمەندانی شارەوانی سلێمانی داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن بەدەم كێشەكانیانەوە بێت و هێزێكی ئەمنی تایبەت بۆ ڕایكردنی كارەكانیان ئامادەبكرێت.