بڕیارێك له‌سه‌ر پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرى فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت

03/09/2019 - 16:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

نوسراوێكى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، ئاماژه‌ى بۆ پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرى فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وانه‌ كردووه‌ ، كه‌ دواى راكێشانى پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرى دامه‌زراون .


به‌ پێى نوسراوێك كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ، كه‌ واژووى ئاواتى شێخ جه‌نابى وه‌زیرى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌سه‌ره‌ و ، ئه‌و نوسراوه‌ ئاراسته‌ى هه‌موو گه‌نجیینه‌كان كراوه‌ ، ئه‌وانه‌ى پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرایان وه‌رگرتووه‌ و دواتر دامه‌زراون یان ئه‌وانه‌ى داده‌مه‌زرێن ، بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى ماویانه‌ بخرێته‌ سه‌ر موچه‌كانیان .


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ " ده‌بێت هه‌موو گه‌نجینه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كار به‌ رێنماییه‌ داراییه‌كانى ژماره‌ (15) ى ساڵى 2016 و ژماره‌ (5)ى ساڵى 2018 ى وه‌زاره‌تى دارایى بكه‌ن ، وه‌رگرتنه‌وه‌ى پێشینه‌ش بۆ كاتێكى تر دوابخه‌ن ، تاكو ئه‌وكاته‌ى رێنمایى نوێیان ئاراسته‌ ده‌كرێت " .