سلێمانی... بە سێ‌ قۆناغ كاری شۆفێرانی تەكسی ڕێكدەخرێت

05/09/2019 - 14:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی رایدەگەیەنێت: تا ئێستا بڕیاری قەدەغەكردنی كاری شۆفێریی تاكسی لەلایەن فەرمانبەرانەوە نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوەو بە سێ‌ قۆناغ ڕێكدەخرێت.

 

سدیق محەمەد غەریب، بەڕێوبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی راگەیاند: هەرچەندە بڕیاربوو كاری شۆفێریی تاكسی لەو كەسانە قەدەغە بكرێت كە فەرمانبەری حكومەتن، بەڵام تا ئیستا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەكراوە بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.

 

وتیشی، وەك بەڕێوبەرایەتیی گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی لە داهاتوودا كاری شۆفێریی تاكسی ناوشاری سلێمانی و دەرەوەی شار بەسێ قۆناغ جێبەجێ دەكەن:
قۆماغی یەكەم/ ناو شاری سلێمانی تەكسیەكان دەكەین بە رەنگی شین، تاكسیەكانی دەرەوەی شار دەكرێن بە رەنگی قاوەیی.
قۆناغی دووەم/ هەموو تاكسیەكانی ناوشاری سلێمانی كارتی كاركردن دەردەكەین بەپێی رێنمایەكانی وەزارەتی گواستنەوە بەڵام كارتی كار كردن بۆ ئەو كەسانە دەرناكەن كە موچەخۆرن.
قۆناغی سێهەم/ تەكسیەكانی ناوشار لە چوارچێوەی وێستگەی تاكسیدا بە گوێرەی پێداویستی شوێنەكان رێكدەخەین.