شێخ جەعفەر: لەگەڵ دروستكردنی ئەنجومەنێكین بۆ هەرێم

11/09/2019 - 10:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

جێگری سەرۆكی هەرێم كە هاوكات ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ دروستكردنی ئەنجومەنێك یا بەرەیەكین بۆ هەرێمی كوردستان.



شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كە هاوكات ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، لەسەر دروستكردنی ئەنجومەنێك بۆ هەرێمی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت: لەڕاستیدا من هیچ زانیارییەكم نیە لەسەر ئەو ئەنجومەنە یا هیچ باسێك كرابێت لەمەكتەبی سیاسی یا سەركردایەتی یەكێتی.


هەروەها ووتیشی: ئەگەر ئەنجومەنێك هەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان و یەكڕیزی میللەتەكەمان و ڕوبەڕوبونەوەی ئەو هەڕەشە و گوڕەشانەی لەدەرەوە لەمیللەتەكەمان دەكرێت یا كۆدەنگیەك بێت بۆ گەیاندنی دەنگی میلەتەكەمان بەهەموو دنیا من بەو شێوەیە پێم باشە بەمەرجێك دووربێت لە دەستوەردان لەكاروباری حكومەت و پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم.


شێخ جەعفەر كە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ووتیشی: ڕەنگە هەر حیزبێك پەیوەندی هەرێمی سەربەخۆی هەبێت، ئەگەر بۆ ئەوە بێت كە ئەم حیزبانە یەك دەنگی و یەك ڕەنگی پەیدا بكەن بۆ چارەسەری ئەو كێشە ناوخۆییانەی كە هەیە لەنێوان لایەنە سیاسیەكان خۆیاندا بێن بەرەیەك یا ئەنجومەنێك دروست بكەن بێن دەنگی میللەتەكەمان بەهەموو دنیا بگەیەنن بەڵام نەك بەشێوەیەكی ڕەسمی كە بەیاسا ڕێكخرابێت بەڵام وەك دەنگی میللەت و سەركردایەتی سیاسی ئەم میللەتە من بەم شێوەیە پێم باشە.


هەروەها دەشڵێت: ئەگەر ئێستا كاك مەسعود بیەویت ئەو ڕۆڵە ببینێت و ببێتە سەرۆكی ئەنجومەنەكە هەموو لایەنە سیاسیەكان كۆبكاتەوە و یەكڕیزی كورد بپارێزیت بێگومان وەك یەكێتی هەمان هەڵوێستی ڕابردومان دەبێت ئەوا یەكێتی هەمان هەڵوێستی دەبێت وە وەبووە وەك ڕابردوو بومان .