بەتۆمەتی دزی کردن هاوڵاتێك دەسگیردەکرێت

11/09/2019 - 11:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاری هەڵەبجە بەتۆمەتی بردنی پارەی فەرمانگەیەکی حکومی تۆمەتباریکی ژن دەستگیر کرا .

رائید بەرزان عوسمان وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاری هەڵەبجە لە راگەیاندراوێک کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی کوردیو نێدراوە بەتۆمەتی بردنی پارەی فەرمانگەیەکی حکومی تۆمەتباریکی ژن دەستگیر کرا کە هەڵستابوو بە بردنی بڕی (١٨٤،٤٠٠،٠٠٠) سەد وهەشتاو چوار ملیۆن و چوار سەد هەزار دینار.

ناوبراو راشیگه‌یاند كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ بەبڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوە هەلەبجە بەندکراوە.