له كاتى بوونى داهات حکومەت 3 مووچەی قەرزاری فەرمانبەرانی دەگەڕێنێتەوە

admin 11/09/2019 - 13:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا 3 مووجەی فەرمانبەران قەرزارە لە بارەی رێککردنەوەی مووچەشەوە، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاندوە ئەگەر داهاتی هەرێم باشبوو، موچەش رێکدەکرێتەوە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاندوە " رێککردنەوەی مووچەی فەرمانبەران پەیوەندی بەداهاتەوە هەیە، ئەگەر داهاتی هەرێم باش بێت، مووچەش رێکدەکرێتەوە".

شێخ جەناب باسی لەوەشکردوە "بەڵام ئەگەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم خراپ بێت، بارودۆخ بەشێوەیەکی گشتی خراپ دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە "پلانمان هەیە چۆن داهاتی ناوخۆ رێکبخەینەوە، هەوڵبدەین زیادی بکەین ".