خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی شەش گۆڕانکاری تێداكرا

11/09/2019 - 14:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

11/09/2019 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند .

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت، دابەشکردنی موچەی مانگی شەش بەردەوامە، سەرچاوەیەکی ئەو وەزارەتەش ئاشکرایدەکات، بڕیاربوو سبەینێ موچەی دوو وەزارەتی دیکەی حکومەتی ھەرێم دابەشبکرێت، بەڵام گۆڕانکاری تێداکراوەو تەنھا یەک وەزارەت دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییەكان لەسەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ٩ی ٢٠١٩، دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ٦ی ئەمساڵی وەزارەتی پەروەردە کرا.

سەرچاوەکە دەڵێت، بڕیاروابوو سبەینێ پێنجشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشبکرێت، بەڵام لەوەزارەتەوە بڕیارەکە گۆڕانکاری بەسەرداھات و سبەینێ تەنھا موچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت. بەوتەی سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی، دابەشکردنی موچەی وەزارەتی تەندروستی، خراوەتە ڕۆژی یەکشەممەی ھەفتەی داھاتوەوە.