پۆلیسی هەڵەبجە زانیاری لەسەر كوژرانی گەنجەكە بڵاودەكاتەوە

11/09/2019 - 14:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

دوای ئەمڕۆ چوار شەممە لە ڕووداوێكی نەخوازراودا گەنجێك لەپارێزگای هەڵەبجە كوژرا پۆلیسی هەلەبجە زانیاری لەسەر ڕوداوەكە ئاشكرا كرد.

 

بەرزان عوسمان محمد، ووتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە رایگەیاند: بكوژەكەو كوژراوەكە هەردوكیان كارمەندی كۆمپانیای گایرێكسن و دوای ئەوەی دەبێتە شەڕیان یەكێكیان بەسەختی بریندار دەبێت، بەڵام پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیان لەدەست دەدات.

 

هەروەها ووتیشی: كوژراوەكە ناوی (ه.ح.س)ەو تەمەنی 32 ساڵە و بكوژەكە ناوی (ش.ع.ع)ەو تەمەنی 23 ساڵەو دوو چەقۆی لە هاوكارەكەی داوەو كوشتویەتی.

 

ئاماژەی بەوەشداوە: بكوژەكە دەستگیركراوەو بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی (406ی.س) بەندكراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوە.

 

 

 

ئەلبوومی وێنەکان