ئەنجوومەنی وەزیران و فراكسیۆنە كوردییەكان لەبارەی پەیوەندییەكان لەگەڵ بە‌غدا لەكۆبونەوەدان

11/09/2019 - 15:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە كۆبوونەوەدان لەبارەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ بەغدا.



تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە چەند بابەتێكە لەبارەی، گفتوگۆكردن لەسەر چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی و ئاشكراكردنی ئەنجامی كۆبوونەوەی هاوبەشی حكومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكان كە لە پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا، گفتوگۆكردن لەبارەی كاریگەری و مەترسییەكانی پڕۆژەی سەرژمێری، كە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عێراق بكرێت.

 

بەپێی زانیاریەكان دوابەدوای كۆبونەوەكە بڕیارە ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەنراوێكدا دەرئەنجامی كۆبونەوەكە ئاشكرا بكەن.