بۆ كارمەندانی ناوخۆ.. ئەم كەسانە دەكرێنە ئەفسەر

11/09/2019 - 15:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لەسەر كردنەوەی خولی ئەفسەری بۆ كارمەندانی هێزە ئەمنیەكان دەدات وەزارەتی ناوخۆ  ڕایدەگەیەنێت تەنها هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس بەرەو سەرەو دەتوانن ببن بەئەفسەر.

لیوا بەختیار بابان بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم و ڕاوێژكاری وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، "ئەو كارمەندانەی ڕێپێدراو (مفەوەزن)و بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان هەیە، داوای زانیاریان لەسەر كراوە، بۆئەوەی دیراسەی كردنەوەی خولی ئەفسەری بكرێت".

سەبارەت بەهەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش، لیوا بەختیار بابان بۆ سایتی سلێمانی  ئاشكرایكرد، "تەنها دەرچوانی زانكۆ دەتوانن بەشداربن لەخولی ئەفسەری، بەڵام ئەوەش تائێستا كۆتا بڕیاری لەسەر نەدراوەو لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە دیراسەی وردی دەكرێت، دواتر بڕیاری لەسەر دەدرێت".

ئەوەش لەكاتێكدایە، وەزارەتی ناوخۆ نوسراوێكی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بەهێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ كردوە، داوایكردوە زانیاریان لەسەر ئەو كارمەندانە بۆ ڕەوانە بكەن كە دەرچوی زانكۆن و پلەیان ڕێپێدراوە لەئێستادا.