كەركوك... لایەنەكوردیەكان سەبارەت بە یەك لیستی ئەنجومەنی پارێزگاكان كۆدەبنەوە

11/09/2019 - 16:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، رایدەگەیەنێت: حزبە كوردستانییەكان كۆبوونەوەیەكی هاوبەش سەبارەت بە یەك لیستی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەنجام دەدەین.

 

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەری فەرمی حزبەكەی راگەیاند: هەفتەی داهاتوو، 16ی ئەم مانگە دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە سكاڵاكەمان لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بەڕێوە دەچێت و دوای دانیشتنی دادگای فیدراڵی، ئێمە خۆمان بۆ هەڵبژاردن ئامادە دەكەین.

 

ووتیشی: بڕیارە پەیوەندی بەلایەنەكان بكەین و دوای چەند رۆژێكیتر كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی تەواوی حزبە كوردستانییەكان سەبارەت بەو پرسە ئەنجام دەدەین، چەندە كورد یەكگرتوو بێت لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ئەوا دەستكەوتی زیاتر بەدەست دەهێنێت.

 

جێگەی ئاماژەیە: حزبە كوردستانییەكان جگە لە پارتی و نەوەی نوێ كۆبوونەوەو بڕیاردرا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كورد بە یەك لیست لەژێر ناوی (كەركوكی كوردستانییە) بەشداری بكات.