حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیانی دابه‌شده‌كات

11/09/2019 - 16:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زستانی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیانی دابه‌شبكات به‌ڵام له‌ ئێستا حكومەتی بڕیاریداوه‌  نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دابەشبكات
 
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەی  ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا باسی دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان كراو بڕیاردرا نزیكەی 259 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشبكرێت و سەرەتاش لەناوچە شاخاوییەكانەوە دەستپێبكرێت.
 
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆئەوەی هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بكات، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر بودجەی 2020ی عیراق.
 
سەبارەت بەگرێبەستی یەكێك لەبەڕێوەبەرەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ توركیا لەڕێگەی تەنكەرەوە كە باس لەوەدەگرێت گەندەڵی تێداكراوە، جوتیار عادل وتی: "بەدواداچوون بۆ گرێبەستەكە كراوە، دەرفەت بەهەموو كۆمپانیاكان دراوە داخڵی ململانێكە ببن و بەپێی یاسا كراوە".
 
وتیشی: "بودجە بەسێ قۆناغ ئامادە دەكرێت، لەئێستادا هەنگاوی یەكەم دەستپێكراوە كە پێكێنانی لیژنەكەیە لەلایەن هەرێمەوە، بودجەش بەپێی ژمارەی دانیشتوان دادەرێژرێت".