شاره‌وانی هه‌ولێر له‌ باره‌ی پێدانی مۆڵه‌تی خانوو هۆشدار ده‌دات

11/09/2019 - 17:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سه‌رۆكایه‌تى  شاره‌وانى هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ى  مۆڵەت پێدانی خانوو لە سنووری شارەوانییەکانی یەك و دوو و سێ و چوار و پێنج و شەش  هۆشداری ده‌داته‌ شاره‌وانیه‌كانی و داواده‌كات به‌زوتری كات مامه‌له‌كان ئه‌نجام بده‌ن.

له‌ نوسراوێكی به‌شی مۆله‌تی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست "كوردیو" كه‌وتووه‌ ئاراسته‌ی شارەوانییەکانی "یەك و دوو و سێ و چوار و پێنج و شەش" كراوه‌ ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌زوترین كات كاره‌كانی هاوڵاتیان رایی بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌ بابه‌تی به‌ پرۆسه‌ى  مۆڵەت پێدانی خانوو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ خۆیان به‌رپرسیار ده‌ین.

ئەلبوومی وێنەکان