هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2017 رادەگیرێت‌

11/09/2019 - 17:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2017 راگیراوە‌و هەر ئۆتۆمبێلێكی بەكارهاتووش هاوردە بكرێت دەبێت بڕوانامەی (سی ئۆ سی) لەگەڵ بێت.

 

پشتیوان حەمە ساڵح, لێپرسراوی هۆبەی ئۆتۆمبێل لە بەرێوەبەرایەتی گومركی باشماخ بەڕاگەیاندنی فەرمی یەكێتی راگەیاند: بەپێی بڕیارێكی نوێی وەزارەتی ناوخۆ‌و بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرك كە ئاڕاستەی گشت دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان كراوە، لەبەرواری 1- 9- 2019وە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2017 رادەگرێت.

 

ئاماژەی بەوەشداوە: بەبێ بڕوانامەی (سی ئۆ سی) هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو لە خاڵە سنووریەكانەوە رێگەپێدراو نیە‌و دەبێت هەموو ئۆتۆمبێلێك ئەو بڕوانامەی لەگەڵ بێت، وە لەئێستادا مۆدیلەكانی 2018 و 2019 و 2020 ڕێگەپێدراوە هاوردەبكرێن.