ئەمرۆ موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

12/09/2019 - 10:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، ئەمرۆ پێنجشەممە ١٢ی ئەیلولی ٢٠١٩ موچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، ئەمرۆ پێنجشەممە موچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوامی دەبێت.

هەر بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، رۆژی یەکشەممە ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٩ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە ١١ی ئەیلولی ٢٠١٩، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشکرا.

ڕۆژی ٨ی ئازاری ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنی سیستمی پاشەکەوتی ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.