بەپەلە... سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژانی تاریقی بەقاڵ دەرچوو

12/09/2019 - 11:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەمڕۆ پێنج شەممە دادگای سلێمانی بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەر بكوژانی تاریقی بەقاڵدا سەپاندو سزاكەش لەسێدارەدانە هەتا مردن.

 

حاجی مەولود مارف خاڵی تاریقی بەقاڵ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سوپاس بۆخوا ئەمڕۆ دڵمان خۆشە كە ئەو بڕیارە درا، دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بكوژانی تاریق دەركرد، سزاكەش لەسێدارەدانە هەتا مردن.

 

هەروەها ووتیشی: داوا لەسەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین هەرچی زوە ئەو سزایە جێبەجێبكرێت و تاوانباران بەسزای ڕەوای خۆیان بگەن.

 

تاریق ڕۆستەم ناسراو بەتاریقی بەقاڵ تەمەنی 39 ساڵ وخاوەنی چوار منداڵ بوو، 18-12-2018 لەلایەن سێ‌ كەسەوە دەڕفێنرێت و دەكوژرێت، دوای چوار مانگ تەرمەكەی لە گەڕەكی قولەرەیسی لە شاری سلێمانی دەدۆزێتەوەو بكوژانی دەسگیر دەكرێن.