واده‌ی بەئەلیكترۆنیكردنی سیستمی موچەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرا ده‌كرێت

12/09/2019 - 16:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

واده‌ی بەئەلیكترۆنیكردنی موچەی سیستمی موچەی هێزەكانی 70و 80 ئاشكرا ده‌كرێت ، بەرپرسێكی وەزارەتەكەش وادەی بەئەلیكترۆنیكردنەكە ئاشكرادەكات.

 

ڕەنج جەعفەر جێگری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند، "سیستمی بەئەلیكترۆنیكردنی موچەی هێزەكانی پێشمەرگە بەشێكی زۆری تەواو بوە، ئەوەی ماوەتەوە یەكەكانی 70و 80یە".

 

وتیشی:"بۆ ئەو هێزانەش تائەوكاتەی لەچوارچێوەی وەزارەتدا ڕێكدەخرێنەوە، موچەكەیان وەك خۆی بەردەوامدەبێت، بەڵام كاتێك ڕێكخرانەوە موچەی ئەوانیش بەئەلیكترۆنی دەكرێت".

 

بەرپرسەكەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ سایتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لەهێزەكانی 70و 80، موچەی لیوا هاوبەشەكانیش بەئەلیكترۆنی نەكراوە.

 

وەكو ئەو وتی:"ئەوەش پرۆسەیەكە هەنگاو بەهەنگاو جێبەجێدەكرێت، بەڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەش موچەی سەرجەم لیواو هێزەكان بەئەلیكترۆنی دەكرێت، بەڵام لەداهاتودا".