وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

21/09/2019 - 17:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: لەئێستادا لەنەخۆشخانەكان پێكوتەی تایبەت بەنەخۆشی وەرزی دابینكراوەو لەكاتی پێویستدا سەردانی نەخۆشخانەكان بكەن.


محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند: بەهۆی گۆڕانكاری لەوەرزەكانی ساڵ و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی تایبەت بەو وەرز زیاتر دەبێت، لەبەرئەوە پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداری تەندروستیان بن و لەكاتی پێویستدا سەردانی نەخۆشخانە بكەن.

ئەوەشیخستەڕوو: لەئێستادا لەنەخۆشخانەكان پێكوتەی تایبەت بەنەخۆشی وەرزی دابینكراوە كە تاوەكو یەك ساڵ پارێزگاری لەوەرگرتنی ڤایرۆس دەكات و هاوڵاتیان دەتوانن بەوەرگرتنی بەرگری دژی نەخۆشیە وەرزیەكان دروستبكەن.