پارتی وەڵامی یەكێتی دەداتەوە

21/09/2019 - 17:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ووتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: نابێت رووداوەكانی ئەمدواییەو هەندێك روداو كاریگەرییان لەسەر یەكڕیزی نێوان پارتی و یەكێتی هەبێت.


مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بەمیدیای فەرمی حیزبەكەی ڕایگەیاند: ئەو دۆخەی كوردستان و ناوچەكەی تێدایە دەخوازێت كە هەندێك بابەت تێپەڕێنین كە ئەو روداوانە بەشێوازێك رەفتاریان لەگەڵ بكەین كە جاریتر دوبارەنەبنەوەو نەبنە هۆی دروستكردنی رێگر لەبەردەم یەكڕیزی و تەبایی نێوخۆیی نێوانمان.


هەروەها وتیشی: هەڵوێستی خۆیان گەیاندوەتە یەكێتی و ئومێد دەكەن كە هیچ كێشەیەكی ئەوتۆ روونەدات و دەبێت ئێمە هەمو لایەكمان لەوە بەرزتربین كە نەهێڵین ئەم كێشانە كاریگەریان لەسەر رەوتی پێشكەوتنی رەوتی پێكەوەژیان و یەكتر قبوڵكردن بكەن.