كەشناسی هەرێم: بومەلەرزەیەك خانەقین و دەوروبەری هەژاند

22/09/2019 - 09:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: درەنگانی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەك بەگوڕی 3.3 پلە شاری خانەقینی هەژاندوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی وبومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: شەوی رابردو كاتژمێر 1:39 خولەك بەكاتی هەولێر بومەلەرزەیەك بەگوڕی 3.3 پلە بەپێوەری رێختەر بەقوڵایی 11 كیلۆمەتر لە دوری 27 لە خانەقین رویداوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی وبومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: بومەلەرزەكە لە هەندێك شوێنی خانەقین و ناوچەكە هەستپێكراوە.

ئەلبوومی وێنەکان