ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پەیامێك ئاراستە یەكێتی زانایان دەكات

22/09/2019 - 14:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵیادی چلو نۆهەمینی دامەزراندنی یەكێتیەكەیانەوە ئاراستەی یەكێتی زانایانی كوردستان دەكات.

 

بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محمد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی دكتۆر عبدالله مەلا سعید، سەرۆكی یەكیەتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان دەكات و ڕایدەگەیەنێت: بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵیادی چلو نۆهەمینی دامەزراندنی یەكێتیە تێكۆشەرەكەتانەوە، لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی پێشكەش بە جەنابتان و سەرجەم زانایانی بەڕێزی كوردستان دەكەم.

 

هەروەها وتیشی: هیوادارم هەردەم یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشەنگی خزمەت بە ئاین و شناسی ئاینی و ئەخلاقی گەلەكەمان بن و لە مەدرەسەو مینبەرو میحرابەكانەوە پەیامی پێكەوە ژیان و برایەتی و بەها پارێزی و تێگەیشتنی میانڕەوانەی دروست لە ئاین ڕابگەیەنن.

ئەلبوومی وێنەکان