لەسەر پێوەری ئاوی ماڵان، هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیان

08/10/2019 - 10:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەرین لەسەر پێوەری ئاوی ماڵان هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت: پێویستە هاوڵاتیان لەكاتی تێكچونی پێوەری ئاوی ماڵاندا دەستكاری پێوەرەكان نەكەن و لایەنی پەیوەندیداری لێ ئاگادار بكەنەوە.

 

بەرێوەبەرایەتی ئاوی ئیدارەی راپەرین ڕونكردنەوەیەكی لەسەر پێوەری ئاوی ماڵان بڵاوكردەوە، ڕایگەیاند: لە بەرئەوەی وەرگرتنی پارەی ئاو لە رێگەی خوێندنەوەی پێوەری میكانیكی ئاو دەبێت، بۆیە هەر پێوەرێك كێشەی هەبو یان زیادی خوێندەوە، نابێت لەلایەن هاوڵاتیانەوە دەستكاری بكرێت و پێوەری ئاو لێ بكرێتەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: لەكاتی هەبونی هەر كێشەیەك لە پێوەری ئاودا دەبێت بەڕێوەبەرایەتی ئاوی راپەرین یان فەرمانگە ئاوەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان ئاگاداربكرێتەوە.



لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: خوێندنەوەی پێوەری ئاو دو مانگ جارێك دەبێت و ئەگەر هەر ماڵێك بەشێوەیەكی ئاسایی ئاو بەكاربهێنن خەرجیەكەی 15 هەزار دینار دەبێت.