هیلاری: بڕیارەكەی ترەمپ ناپاكییە لە كورد

08/10/2019 - 11:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی



وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا ناپاكییەكی پیسە بەرامبەر هەموو كوردێك و بەرامبەر ئەو سوێندەی خواردوویەتی.

 

هیلاری كلنتنی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكا لەلاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، نوسیویەتی: دەبێت راشكاونەبین، سەرۆكی ئەمریكا پشتیوانی ئەو سەركردە ستەمكارانە دەكات لە توركیا و روسیا لە بەرامبەر هاوپەیمانە دڵسۆزەكانمان و بەرژەوەندییە تایبەتییەكانی ئەمریكا.

 

هەروەها ووتیشی: بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا ناپاكییەكی پیسە بەرامبەر هەموو كوردێك و بەرامبەر ئەو سوێندەی خواردوویەتی و وڵاتەكەی پارە و سامانێكی زۆر و كەلوپەلی سەربازی بە كوردەكان داوە بۆ شەڕكردن لە دژی رێكخراوی داعش.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە پێشتر دۆناڵد ترمپ ڕایگەیاندبوو: كورد لەگەڵ ئێمە دژی داعش جەنگان، بەڵام پارەیەكی زۆر و كەلوپەلی سەربازییان پێدرا بۆ ئەوەی ئەم ئەركە ئەنجام بدەن.