وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم هەڵەبجە بەپارێزگا نازانێت

08/10/2019 - 12:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی گۆِینی لۆگۆو ڕەنگی تەكسی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند، بەڵام پارێزگای هەڵەبجە وەك پارێزگا دیاری نەكراوە.


نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: ڕەنگی لۆگۆی تەكسیەكانی ناو شارەكانی و نێوان شارەكان كە لەزگەیەكە دیاری كراوە، بۆ ناوشاری هەولێر ڕەنگی سور و بۆ ناوشاری سلێمانی ڕەنگی شین و بۆ ناوشاری دهۆك ڕەنگی ڕەش دەبێت، وە بۆ نێوان شارەكان ڕەنگی قاوەیی دەبێت.


بەو پێیەبێت كە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك لەسەر ئاستی پارێزگا نویان هێنراوە دیاری كراوون، بەڵام پارێزگای هەڵەبجە ناوی نەهێنراوەو تەكسیەكانی لۆگۆو ڕەنگی بۆ دیاری نەكراوەو دەبێت وەك شۆفێرانی ئەو پارێزگایە بەهەمان شێوەی پارێزگای سلێمانی ڕەنگی لۆگۆكانیان دیاری بكەن.



دەقی هەواڵی پەیوەندیدار