دوای زیاتر لە ساڵێك ئەمڕۆ گۆڕان دەرگای بۆ یەكێتی دەكاتەوە

09/10/2019 - 10:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای زیاتر لە ساڵێك لە دەرگا داخستنی گۆڕان بۆ كۆبونەوە لەگەڵ یەكێتی، بڕیارە ئەمڕۆ گۆڕان دەرگای سەردان و كۆبونەوە بۆ یەكێتی بكاتەوە. بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای یەكێتی سەردانی مەكۆی سەرەكی گۆڕان بكات لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی و ئامانج لە سەردانەكەش بۆ كۆتایی هێنانە بە ساردی نێوان هەردولاو گفتوگۆكردن لەسەر ئەو پێشهات و گۆڕانكاریە مەترسیانەی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە هاتونەتە پێشەوە.بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەماوەی رابردودا هێزی دووەم و سێیەمی هەرێم و بوون، بەڵام گۆڕان یەكێتی بە كەمتەرخەمی و پەیمان شكاندن لەم بوارانەدا تۆمەتبار دەكات:

• یەكێـی لێكتێگەیشتنی نێوان نەوشیروان مستەفاو جەلال تاڵەبانی جێبەجێنەكرد كە لە 24-9-2012 لە دەباشان راگەیەنرا.• یەكێتی رێككەوتنی حكومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی وەك و پێویست جێبەجێنەكردووە كە لە 9ی 12ی 2014 ئیمزای لەسەر كراوە.• یەكێتی پەشیمان بۆتەوە لەپەیمانی پرۆژەی هاوبەش كە لە هاوینی 2015 بۆ هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم لە نێوانیاندا بوو.• یەكێتی رێككەوتنی سیاسی 17ی 5ی 2016ی نێوان خۆی و گۆڕانی جێبەجێنەكردوە.• گۆڕان گلەیی توندی لە یەكێتی هەیە، كە شەوی 12ی 5ی 2018 لە رایەن بەرپرسێكیەوە تەقە لە گردی زەرگەتە كرا.• یەكێتی پەشیمان بۆوە لەو دەستپێشخەریەی كە بۆ گۆڕانی كرد، بەمەبەستی دواخستنی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی 2018ی پەرلەمانی كوردستان.• گۆڕان گلەیی توندی لە یەكێتی هەیە، كە شەوی 10ی 6ی ئەمساڵ تەقە لە گردی زەرگەتە كراو پۆلیسێك "شەهید" كرا.