هۆكاری سەردانەكەی یەكێتی بۆ لای گۆڕان لە كوردیو بزانە

09/10/2019 - 11:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەمڕۆ چوار شەممە شاندێكی یەكێتی لەسەر ئاستی باڵا سەردانی گۆڕانی لە شاری سلێمانی كردو هۆكاری سەردانەكەی یەكێتی بۆ پیرۆزباییكردن بووە لەو حیزبە.


عەدنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بززوتنەوەی گۆڕان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هۆكاری سەردانەكەی یەكێتی بۆ لای ئێمە، بۆ پیرۆزبایكردن بووە لە ڕێكخەری گشتی و ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕان.


هەرەها ووتیشی: هەنگاوی پیرۆزبای یەكێتی بە شتێكی باش دەزانین و بارودۆخی ئەم ناوچەیە وا دەخوزازێت كە پەیوەندیەكی باش و پتەومان هەبێت، ئێمە پێشتریش دوامان كردووە كە كۆبونەوەی سێ قۆڵی هەبێت.