ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد

09/10/2019 - 16:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای هەرەشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە چەند خاڵێكی سەرسنوری نێوان توركیاو سوریا كەمێك پێش ئێستا توركیا ئۆپەراسیۆنەكەی دەست پێ كرد.


ئۆپەراسیۆنەكە لە ناوچەی گرێ سپی و سەری كانی و لەباكوری رۆژ هەڵاتی رووباری فورات دەستی پێكردوەو لەئێستادا فرۆكەكانی توركیاو بۆردومانی ناوچەكە دەكەن و لەهەمانكاتیشدا سوپای توركیا تۆپبارانی ناوچەكەی دەست پێكردوە.