ئاگاداری.. پۆلیس داوای زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م منداڵه‌ له‌ هاوڵاتیان ده‌كات

09/10/2019 - 17:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە بەیانی ئەمڕۆوە مێردمنداڵێك لەماڵ چۆتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاگاداریه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و بەوتەی كەسوكاریشی بێت پانتۆڵ و كراسێكی ڕەشی لەبەردایە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ئاگادارییەكدا،ڕایگەیاندووە، له‌ شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچكەی كەلار مێردمنداڵێك، كە لە وێنەكەدا دەركەوتوە بەناوی (موسا عەلی جاسم) لەدایكبووی 2005 لەكاتژمێر 9 ی بەیانیەوە لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بەوتەی كەسوكارەكەی مێردمنداڵەكە پانتۆڵ و كراسیكی ڕەشی لەبەردایە، هەركەس زانیاری لەسەر ناوبراو هەیە لەڕێگەی ژمارە 104وە ئاگادارمان بكاتەوە.