بارانی بەخور هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

11/10/2019 - 15:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی لە هەرێمی كوردستان نمە باران دەبارێت. لای خۆشیەوە شارەزایەكی كەشناسی عێراقی رایگەیاند كە سبەی لە هەرێمی كوردستان بارانی بە لێزمە دەبارێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە هه‌ولێر بەرزترین پلەی گەرما 35 پلە دەبێت و نزمترین 20 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین 34 پلە و نزمترین 20 پلە دەبێت، هەروەها لە دهۆك بەرزترین 34 پلە و نزمترین 20 پلە دەبێت، لە كه‌ركوك بەرزترین پلە 38 پله‌ی سه‌دی و نزمترین 24 پلە دەبێت.

هەروەها سبەی شەممە، بەرزترین پلەی گەرما لە هه‌ولێر 33 پلە دەبێت و نزمترین 19 پلە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە سلێمانی 32 پلە دەبێت و نزمترین 19 پلە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە دهۆك 33 پلە دەبێت و نزمترین 19 پلە دەبێت، هەروەها بەرزترین پلەی گەرما لە كەركوك 36 پلە دەبێت و نزمترین 23 پلە دەبێت.

لای خۆشیەوە سادق عەتیە، ئەندامی دەستەی كەشناسی جیهانی و شارەزای كەشناسی عێراقی رایگەیاندوە كە رۆژی شەممە، بارانی بەلێزمە لە هەرێمی كوردستان دەبارێت.