رووداوێكی هاتوچۆ 8 قوربانی لێدەكەوێتەوە

01/02/2019 - 19:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

لەسەر ڕێگەی گشتی سلێمانی – دوكان بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە هەشت هاوڵاتی بوونە قوربانی.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، لەرووداوێكی هاتوچۆدا چوار ئۆتۆمبێل بەیەكیان داداوەو لەئەنجامیشدا هاوڵاتیك گیانی لەدەستداوەو حەوت هاوڵاتی دیكەش بەسەختی بریندار بوونە.

هاوكات باسیش لەوەكراوە، دوای رووداوەكە تیمەكانی تەندروستی و هاتوچۆو پۆلیس و بەرگری شارستانی كاری پێویستیان كردوەو قوربانییەكانیان بۆ نەخۆشخانەكان گواستۆتەوە.

 

 

ئـ . كـ