قوباد تاڵەبانی لەیادی (6/2) : یەكگرتوو رۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەكان

08/02/2019 - 14:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

بەبۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆك وەزیرانی هەێمی كوردستان، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمیندارو ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و كادیران و لایەنگرانی یەكگرتوو كردووە، كە ئەمە دەقەقەكەیەتی:

بەڕێز مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بەڕێزان ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و كادیران و لایەنگرانی یەكگرتوو

بەبۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوای پێشكەوتن و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، وەك حزبێكی میانڕەو لەسەرەتای درووستبوونییەوە رۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەكان و لەگەڵ هەستیاری قۆناغەكان هەوڵی چارەسەی گرفتەكانی داوەو پەیوەندییەكی باشی هەبووە لەگەڵ حزبە كوردستانییەكان و بەتایبەت یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كە ئەوەش جێگەی ستایشە.

وێڕای دووبارە پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامان و لایەنگرانی یەكگرتوو، لەخوای گەورە داواكارین ئەم یادەی راگەیاندنی یەكگرتوو ببێتە مایەی خێر بۆ خەڵكی كوردستان.

براتان
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆك وەزیران

 

 

ئـ . كـ