لەرووداوێكی هاتوچۆدا، 5 كەس گیانیان لەدەستدا

08/02/2019 - 18:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نزیك عەربەت سەربە سلێمانی ڕوویداو تێیدا پێنج كەس گیانیان لەدەستداو سێ كەسیش بریندار بوون.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان عەربەت و قەرەگۆل لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕوویدا، ڕووداوەكەش لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كامری و تۆیۆتا لاندكرۆزەردا بووە.

لە ڕووداوەكەدا پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە، كە سەرنشینی ئۆتۆمبێلە كامرییەكە بوون و سێ كەسی دیكەش كە لە ئۆتۆمبێلە لاندكروزەرەكەدا بوون، برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

پێدەچێت، هۆكاری ڕووداوەكە بەهۆی تیژڕەوییەوە بووبێت، چونكە ئۆتۆمبێلە كامرییەكە لە ڕێڕەوی خۆی دەرچووەو چۆتە سایدی بەرامبەرو زۆر بە خێرایی ڕۆیشتووە.

 

 

ئـ . كـ