خاڵە گومرگییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا هەڵدەگیرێن

08/02/2019 - 19:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

دەستەی گشتی خاڵە گومرگییەكانی عێراق رایدەگەیەنێت: بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باجی گومرگی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە یەكدەخرێت.

دەستەی گشتی خاڵە گومرگییەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باجی گومرگی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە یەكدەخرێت.

راشیگەیاندووە، خاڵە گومرگییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی كوردستان كە خاڵە گومرگییەكانی (فایدەو شێراوەو لەیلان) ە هەڵدەگیرێن، هەرلەو بەیاننامەیەدا هاتووە، بڕیاری یەكخستنی پێناسەی گومرگی لە هەموو دەروازە سنوورییەكانی پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە جێبەجێدەكرێت.

دەستەی گشتی خاڵە گومرگییەكانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، یەكخستنی تاریفی گومرگی لە دەروازە سنوورییەكانی عێراق، لە دەروازە سنوورییەكانی (باشماخ و حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل و پەروێزخان و فڕۆكەخانەكانی هەولێرو سلێمانی) یش وەك یەك جێبەجێدەكرێت و دەبێت پابەندبن پێوەی.

 

 

ئـ . كـ