ماوه‌ی 2 ڕۆژ كرایه‌ پشوی فه‌رمی

09/02/2019 - 10:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سەندیکای مامۆستایانی عێراق بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو رۆژ مامۆستایان نەچنە هۆڵەکانی خوێندن و مانگرتن رادەگەیەنن.

سەندیکای مامۆستایانی عێراق بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ شەممە 9ی شوباتی 2019، بڵاویکردووەتەوە ئاماژەیبەوەکردووە، مامۆستایانی بەغدا و پارێزگاکای دیکەی عێراق لە هەردوو رۆژی 17 و 18ـی ئەم مانگە، ناچنە قوتابخانە و مان دەگرن.

بەپێی بەیاننامەکەی سەندیکای مامۆستایانی عێراق، بڕیاری مانگرتنەکە هەرێمی کوردستان ناگردێتەوە،

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، هۆکاری ئەو مانگرتنەکە بۆ جێبەجێنەکردنی داخوازیی مامۆستایان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە دەگەرێتەوە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، کە بۆ ئەوەی هەڵە لە مانگرتنەکە روونەدات، مامۆستایان لەو دوو رۆژەدا ناچنە قوتابخانە، نەک ئەوەی بچنە قوتابخانە بەڵام نەچنە پۆلەکان.