هەولێر... خۆپیشاندەران شەقامی شەست مەتریان داخست

11/02/2019 - 11:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەك لە دەرچووە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەولێر دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوەو شەقامی شەست مەتریان داخست.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەك لە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەولێر دەستیان بەخۆپیشاندان كردەوەو شەقامی شەست مەتریان بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا داخست و چونە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران.


خۆپیشاندەران داوا لە سەرۆكی حكومەت دەكەن بڕیاری دامەزراندنیان جێبەجێ بكات و بەپێچەوانەوە ڕێگای دیكە دەگرنەبەر.


جێگەی ئاماژە بۆكردنە لەماوەی ڕابردوودا میدیاكانی نزیك لە پارتی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە حكومەتی هەرێم بڕیاری داوە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان دابمەزڕێنێت، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی نیە بۆ دامەزراندنیان.

 

 

س ب