كەلار... تەرمی دوو گەنجی ڕۆژئاوای كوردستان دۆزرایەوە

11/02/2019 - 11:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ دووشەممە دوو تەرم دۆزرایەوەو دەركەوت كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن و بەهۆی غازەوە گیانیان لەدەستداوە.


عەلی جەمال قەدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی دوو گەنج لە نزیك شەقامی پشتێنەیی كەلار دۆزراونەتەوە كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن و تەمەنیان لەنێوان 19 بۆ 28 ساڵدایە.


هەروەها ووتیشی: تەرمی ئەو دوو گەنجە لە ژووری پشوودانی خۆیانادا لە پرۆژەیەكی بیناسازی دۆزراونەتەوەو لە لێكۆڵینەوەی سەرەتایی پۆلیسی بەڵگە و تاواندا دەركەوتووە ئاسەواری ئەشكەنجەدان بە جەستەیانەوە دیار نییە.


وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشكرد: مۆلیدەیەكی كارەبایی و سۆپایەك لە ژوورەكەیاندا بووە و بۆنی غاز ژوورەكەدا هەبووەو لە پشكنینی سەرەتاییدا دوای ئەوەی تەرمەكانیان براونەتە پزیشكی دادی كەلار، دەركەوتووە بەهۆی غازەوە خنكاون و گیانیان لەدەستداوە.

 

 

س ب