"پێش 18ی مانگ ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی واژۆ دەكرێت"

11/02/2019 - 11:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وتەبێژی یەكێتیی ڕایدەگەیەنێت: رەشنوسی رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی لە قۆناغی كۆتایدایە و پێش ١٨ی مانگ ئیمزای لەسەر دەكرێت.

 

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی بە میدیای فەرمی حزبەكەی رایگەیاند: رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ قۆناغی ئێستای ھەرێم گرنگە و گرەنتییە بۆ شەراكەتی راستەقینە.


هەروەها ووتیشی: پێش ١٨ی ئەم مانگە ھەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە بۆ ئیمزاكردنی رەشنوسی رێككەوتنەكە.


ئەمە لە كاتێكدایە 134 ڕۆژە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دراوە، بەڵاَم تاوەكو ئێستا دوو حزبە دەسەلاتدارەكەی هەرێم كار بۆ ڕێككەوتنی نێوانیان دەكەن و دیاریش نیە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم تاوەكو چەنێكی دیكە دوا دەكەوێت.

 

 

س ب