كەشتییەكی فریاگوزاریی ئەڵمانیا بەناوی (ئالان كوردی)یەوە ناونرا

11/02/2019 - 12:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


دوێنێ یەك شەممە لە دورگەیەكی ئیسپانیا ناوی ئایلان كوردی، منداڵە كۆچەرە خنكاوەكەی ڕۆژئاوای كوردستان لە كەشتییەكی فریاگوزاریی ئەڵمانیانرا.


بە گوێرەی هەواڵی بەشێك لە ئاژانسە جیهانیەكان، دوێنێ یەك شەممە 10-2-2019 لە ڕێوڕەسمێكدا لە دورگەی پالما دی مایۆركای ئیسپانیا، ناوی ئایلان كوردی منداڵە كۆچەرە خنكاوەكەی ڕۆژئاوای كوردستان لە كەشتییەكی فریاگوزاری ئەڵمانییە نرا.


لە رێوڕەسمەكەدا، (عەبدوڵڵا) باوكی ئایلان و تیمای خوشكی ئامادەبون و باوكی لە وتەیەكیدا رایگەیاند،: خۆشحاڵن ئەو كەشتی فریاگوزارییەی ئەڵمانیا ناوی كوڕەكەیانی هەڵگرتوە.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە ئایلا تەمەنی سێ ساڵ خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان لە ساڵی 2015 لەگەڵ خێزانەكەیدا بەرەو ئەوروپا كەوتنەڕێ و دواتر لە دەریای ئیجەدا كەوتنە ناو ئاوەوە، بەو هۆیەوە ئایلا خنكا و پاشان تەرمەكەی لە كەناراوەكانی توركیادا دۆزرایەوە، لەوكاتەشەوە بۆتە سیمبولی كارەساتباری رێگای قاچاخی گەیشتن بە ئەوروپا.

 

 

س ب