داوا دەكرێت قائیمقامی سلێمانی بدرێتە پارتی

11/02/2019 - 13:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی داوا دەكات یەكێتی و پارتی هەنگاوی گەورە بنێن بۆ گێڕانەوەی متمانە بۆ یەكتری و پێشنیار دەكات قائیمقامی سلێمانی بدرێتە پارتی و هی هەولێریش بدرێتە یەكێتی بۆ ئەوەی لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم دا ئەو متمانەیە ڕ‌نگ بداتەوە.


عوسمان بانیماران لە لێدوانێكیدا بۆ دەنگی ئەمریكا دەڵێت" تۆزێك لێكتێگەیشتن لەنێوان پارتی و یەكێتی دروست بووە بەهۆی ئەو نەرمیەی یەكێتی نواندویەتی، ئەو نەرمی نواندنەی یەكێتی-ش بۆ دەربازبوونە لەم قۆناغە.


وتیشی" یەكێتی نەرمی هەیە بۆ پێكهێنانی حكومەت و ڕزگاربوون لەم قۆناغە چەقبەستووەی ئێستا، بەڵام ئەو پڕۆژەیەی یەكێتی بۆ خۆی بۆ كورد و قۆناغەكە زۆرباشە ناكرێت پارتی و یەكێتی حكومەت پێكبهێنن لەهەندێك شوێنی كوردستان هاوپەیمان بن، لەهەندێك شوێن "منافس" ڕكابەری یەكتر بن."


عوسمان میرانی لەوبارەوە پێشنیار دەكات و دەڵێت:" پێویستە ڕێكەوتنەكە خاڵی تری بۆ زیاد بكرێت بۆ ئەوەی هەولێر و دهۆك و سلێمانی-ش ئاسایی بكەنەوە، قایمقامی ناوەندی سلێمانی بدرێت بەپارتی وە قایمقامی هەولێریش بدرێت بە یەكێتی بۆ ئەوەی ئاشتەواییەك لەكوردستان دروست بێت ئەمە لەگەرمیان و زاخۆ ش بكرێت تا چیتر پارتیەكان لەسلێمانی خۆیان بە بێ دەسەڵات و بێ ئەمنیەت نەزانن وە یەكێتیەكانیش لەهەولێر و دهۆك خۆیان بە بێ دەسەڵات و بێ ئەمنیەت نەزانن و حكومەتەكە بەوشێوەیە تێكەڵاو بكرێتەوە".