مەسیحیەكان داوای جێگری سەرۆكی حكومەت و پەرلەمان دەكەن

11/02/2019 - 13:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


پارتی دیموكراتی كوەردستان رایدەگەیەنیت بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردنەكان راوێژكارەكانی مەسروربارزانی كاندیدی سەرۆكی حكومەتی داهاتوو دەستنیشان دەكرێن و تەواوی راوێژكارەكانی نێچیرڤان بارزانیش تایبەتن بەخۆیەوە لەسەرۆكایەتی هەرێم دەبن و پێكهاتەی مەسیحیش داوای جێگری سەرۆكی حكومەت و پەرلەمان دەكەن.
.
علی حسێن بەرپرسی پەیوەندیە نیشتمانیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمرۆ دووشەممە دوای كۆبونەوەیان لەگەڵ پێكهاتەی مەسیحیەكان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە"دەست نیشان كردنی وەزارەتەكان و راوێژكارەكانی سەرۆكی حكومەتی داهاتوو بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردنەكان دەبێت كە هەر حیزبێك چەند وەزارەت و راوێژكاری بەردەكەویت"


لەلای خۆشیەوە رۆمیو هەكاری لەپێكهاتەی مەسیحی رایگەیاندوە" پێویستە سەرجەم پیكهاتەكان بەشدرای حكومەت بكەن و وەك مەسیحیەكانیش پیویستە بەشداربن لە هەرسێ سەرۆكایەتیەكە و تەواوی دام و دەزگاكانی دیكەی حكومەتدا"


راشیگەیاندوە" ئەوان وەك پیكهاتەی مەسیحی داوای جێگریسەرۆكی حكومەت و پەرلەمان دەكەن و لەهەمانكاتیشدا پێویستە نوینەریان هەبێت لە نوێنەرایەتیەكانی حكومەت لەدەرەوەو ناوەوەی هەرێم"


أ.س