لە 52%ی كاڵاكانی هەرێم لە توركیاوە هاوردە دەكرێن

11/02/2019 - 14:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


بەپرسێكی وەزارەتی بازرگانی ڕایدەگەیەنێت ساڵانە بە بەهای 10 ملیار دۆلار كاڵا لە توركیاوە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت كە بەشێكیان كاڵای ئەوروپین و پاش ئەویش وڵاتی ئێران بە پلەی دووەم دێت لە هاوردەكردندا.


نەوزاد ئەدهەم بەڕێوبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی بە ئەنادۆڵ ی ڕاگەیاندووە " ئەو كاڵاینەی لە ڕێگەی مەرزی ئیبراهیم خەللیەوە دێتە هەرێمی كوردستان وەك تاكە دەروازە لەگەڵ توركیا بە بەهای 10 ملیار دۆلار لە ساڵێكدا هاوردە دەكرێت و هەندێك لەو كاڵایانە دروستكراوی ئوورپین و لە توركیاوە دێنە هەرێم كە ٧٥ % ی بۆ ناوچەكانی دیكەی عێراق و٢٥% یشی بۆ پێداویستی دانیشتوانی ھەرێمی كوردستانە".


بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی وتیشی" ئەوەی لە رێگەی ئێرانەوە دێت نزیكەی شەش ملیار دۆلار دەبێت، لە راستییدا جۆرێك لە تایبەتمەندی لە نێوان مەرزەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا لەگەڵ ھەرێمی كوردستان و ئێران ھەیە، لە ئێرانەوە پتر كاڵای پلاستیكی و ھەندێك خۆراك و شتی پێویستیی دیكە دێت، بەڵام لە توركیاوە خۆراك و شتی ئەندازیاریی و كەلوپەلی كارەبایی و بابەتی پەیوەست بەو بوارە و ھەروەھا چەند كەلوپەلێكی دیكەی بیناسازی بەگشتی دێن".