توركمانه‌كان داوای پۆستی سیادی ده‌كه‌ن له‌ هه‌رێم

11/02/2019 - 15:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ كۆبونه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ توركمانه‌كانی هه‌رێم بۆ به‌شداریپێكردنیان له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، داوای پۆستێكی سیادی و وه‌زاره‌ت و چه‌ند پۆستێكی دیكه‌ ده‌كه‌ن.

محه‌مه‌د ئیلخانلی، سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان راگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان له‌گه‌ڵ پارتی ، توركمان سه‌رجه‌م داواكاری و مه‌رجه‌كانی خۆی بۆ به‌شداری له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ شاندی پارتی داوه‌.
له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی توركمان، محه‌مه‌د ئیلخانلی بۆ دوارۆژ وتی: "ئێمه‌ مه‌رجمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت پۆستێكی سیادی، واته‌ جێگری یه‌كێك له‌ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم (حكومه‌ت، په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم) به‌ توركمان بدرێت، هه‌روه‌ها پۆستێكی خزمه‌تگوزاری و چه‌ند پۆستێكی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و راوێژكار له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و داموده‌زگاكانی دیكه‌ به‌ توركمان بدرێت".
له‌باره‌ی ره‌زامه‌ندی پارتی له‌سه‌ر مه‌رج و داواكارییه‌كانی توركمان، سه‌رۆكی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان وتی: "شاندی پارتی ئاماده‌یی خۆیان بۆ جێه‌به‌جێكردنی داواكارییه‌كانی توركمان نیشانداوه‌، بۆیه‌ توركمان ئاماده‌یه‌ به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی 18ی ئه‌و مانگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان".
شایه‌نی باسه‌ زیاتر له‌ چورا مان به‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێپه‌رێوه‌ و تائیستا یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه‌كان ناكۆكیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و به‌شداریپێكردنی لایه‌نكانی تر له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم.

ر.ق