له‌ سلێمانی (11) كه‌س ده‌ستگیر كران

12/02/2019 - 13:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ راگه‌یاندراوێكدا به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كردوه‌ ، له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا (11) كه‌سیان ده‌ستگیر كردوه‌ .

به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی پۆلیسی سلێمانی راگه‌یاندراوێكی له‌لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاو كردۆته‌وه‌ ، تیادا هاتوه‌ ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین 11 تۆمەتبار دەستگیردەكەن،كه‌ چوار تۆمەتبار دەستگیركران بەپێی ماددەكانی 453 و 456 كە فێلیان لە هاوڵاتیان كردووەو پارەی هاوڵاتیانیان بەفێڵ بردووە .

 له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌،  سێ‌ تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی ماددەی 11ی زیادەڕۆیی بۆسەر موڵكی دەوڵەت ، وه‌  دوو تۆمەتباری تر  دەستگیركراون بەپێی ماددەی 377 ، ناپاكی خێزانی ، وه‌ تۆمەتبارێكی تر بەپێی ماددەی 428 دەستگیركراوە كە پێشێلی شوێنی نیشتەجێبونی كردووە .

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، وه‌  تۆمەتبارێكی تر دەستگیركراوە كە منداڵێكی شێلاوەو هەڵاتووەو لە ئێستادا بەپێی ماددەی 24ی هاتووچۆ ڕاگیراوە ، وه‌  دەست گیراوەبەسەر دووتانكەری گازدا كە بەدەر لەڕێنماییەكانی لیژەنەكانی قایمقامیەت گازەكەیان فرۆشتووە .