كه‌سێك برای هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كوژێت و یه‌كێكی تر ئۆتۆمبیلی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌دزێت

12/02/2019 - 14:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كردوه‌، یه‌كێكیان به‌چه‌قۆ برای هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتوه‌، ئه‌وی تریان هه‌ڵساوه‌ بهدزینی ئۆتۆمبیلی هاوسه‌ره‌كه‌ی  .

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كردوه‌، شەوی ڕابردوو هاوڵاتییەك بەچەقۆ كوژرا ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكە كراو دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر توانرا لەماوەیەكی كەمدا كەسێك دەستگیربكرێت كە تۆمەتبارە بە كوشتنی ژن براكەی .

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ع ، ح ) بەڕەگەز كوردی سوری ،بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .

پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌،  بەفەرمانی  دادوەر و بەپێی ماددەی 342 لەیاسای سزادانی عیراقی تۆمەتبار (ك ،م )ڕەگەز نێر، دەستگیرا كە هەستاوە بەڕفاندنی ئۆتۆمبێلی هاوسەرەكەی و پاشان سوتاندنی .

ن.ش