تایبه‌ت به‌ پاشه‌كه‌تی موچه‌ و قه‌رزی هاوڵاتیان پێشنیارێك ده‌درێته‌ حكومه‌ت

12/02/2019 - 14:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆیدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات سیستمی قۆناغی دووەمی بایۆمەتری دەستپێبكاتەوە هەژماری بانكی بۆ مووچەی مووچەخۆران .

 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئازاد محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: "بۆ دیاریكردنی بڕی پاشەكەوتی مووچه‌ی فەرمانبەران، داوایان كردووە سیستمی قۆناغی دووەمی بایۆمەتری دەستپێبكاتەوە تا بتوانرێت هەژماری بانكی بۆ مووچەی مووچەخۆران بكرێتەوەو بڕی پاشەكەوتی مووچەش راستەوخۆ بچێتە سەر هەژمارەكە، بۆ ئەوەی مووچەخۆران لەو بڕەیان دڵنیابن و حكومەتیش بزانێت چەند قەرزارە."

ده‌رباره‌ی كێشەی قەرزی نیشتەجێی هاووڵاتیانیش كه‌ بەهۆی قەیرانی داراییەوە كەڵەكە بووە یان كەفیلەكانیان كە مووچەخۆر بوون نەیانتوانیوە قەرزەكە بۆ حكومەت بگێڕنەوە ، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی: "قەرزی نیشتەجێی هاوڵاتیانیش كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە كەڵەكە بووە یان كەفیلەكانیان كە مووچەخۆر بوون نەیانتوانیوە قەرزەكە بۆ حكومەت بگێڕنەوە، حكومەت بڕیارێكی دەركردبوو بە گێڕانەوەی هەموو قیستەكان، سەڕەرای ئەوەش قیستەكانیان غەرامەشی چووه‌تەسەر، وەكو ئەنجومەن داوایان كردووە مامەڵەی یاسایی دژی ئەو هاووڵاتییانە رابگیرێت تا حكومەت دەتوانێت كێشەی شایستە داراییەكان چارەسەر دەكات."

 

ر،ق